Convention
پەیمان و پەیڕەوی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان
پەسەندكراوی كۆبوونەوەی دامەزراندنی ك ن ك - گوڵانی 1999
چاپی چوارەم ٢٠٢٠
ئاگاداریەكی پێویست:
لە سەرەتای دامەزراندنی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانەوە، ئەمە دووەم جارە كە گۆڕانكاری بەرفراوان لە پەیمان و پەیڕەودا بكرێ و بە لایەنی پێکهاتەیی و بەڕێوەبردنەوە گۆڕانكاریەكی چاکسازی بەسەردا بێت.
- لە چاپی یەكەمینی پرۆگرام و پەیڕەودا ئاگاداریەكی دوورودرێژ لە سەر مێژووی سیاسیی كوردستان ھەبوو. ئەندامانی ك ن ك لەو بوارەدا بەگشتی ئاگادارن، بەھەمان شێوە دۆست و رەخنەگرانیش..... لە چاپی دووەمیندا ئەو بەشە ھەڵگیرابوو و بەھەمان شێوە لە چاپی سێیەمیشدا بە پێویست نەزانرا.
- ئەو ئامۆژگاریەی فەیلەسوفی مەزنی كورد ئەحمەدی خانی ئەوەی لەسەر رێكەوتن و ئیتیفاقی كوردان كە لە سەرەتای چاپی یەكەم و دووەمیندا ھەبوو، ئەویش لابرا. لە ئەمڕۆی كوردستاندا، رێكەوتن ئیدی نەك تەنھا بۆ كوردانە، بەڵكو لە ھەموو پێكھاتەكانی كوردستان داوادەكرێ. كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان – كنك یش تەنھا رێکخراوێکی كوردان نیە، بەڵكو ھی ھەموو پێكھاتەكانی كوردستان و ھەموو كوردستانیانە. لەبەر ئەوە ناوەرۆکی پەیمان و پەیڕەوی نوێی كنك پێویستی بە دووبارەكردنەوە نەبوو. بیر و ھزری ئەحمەدی خانی بۆ خۆی بۆ ھەموو كورد پر بایەخ و بەھادارن، ئامۆژگارین و ئەبێ ھەردەم لە بیر و لە بەرچاو بن.
- لەسەر سروودی نەتەوەیی [ ئەی رەقیب ] یش بڕیارێكی ریفۆرمی درا كە لە ئێستا و بەدواوە تەنھا بە شێوەی ئەنسترومانتال پێشكەش بكرێ. داواكاری مەزن و ھەرە گرنگ ئەوەیە كە ھەست و ئیرادەی پێكھێنانی رێككەوتنی ناوخۆیی، لە پێش ھەموو شتێك بەرز رابگیرێ و بۆ بەرز راگرتن و بێ جیاوازی، ھەوڵ و خەبات بۆ ئەوە بدرێ كە گشت ھێز و دینامیكە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان بە رەنگێكی دیموكراتیك لە ناو ئەم رێككەوتنەدا جێگا بگرن و لە پراكتیكیشدا بە راستگۆیانە بەدەم ئەو ئامانج و خۆزگە و داواكاریانەوە بچن و كار بكەن.
- ئیرادە و بەرژەوەندیەكانی خەڵكی كوردستان، سەرچاوەی دەسەڵاتەكانی كۆنگرەیە. لە سەر ئەو بناغەیەش پرەنسیبەكانی دیموكراتی دامەزراون.
- نەتەوەی كورد.
- نەتەوەی ئاشوری - سوریانی - كلدانی و گەلانی تری كوردستانی وەك ئەرمەن، توركمان، عەرەب، تورك، جوولەكە، ئازەری، فارس، چەچەن، چەركەز و قەرەچ ( رۆمان) كە بە درێژایی مێژوو لە کوردستان ھەبوونیان هەبووە و ھەیە، ھەروەھا خۆیان بە كوردستانی دەزانن و دەژمێرن.
- گەلانی كوردستان ھەموویان یەكسانن و بە ھیچ شێوەیەک لە رووی رەگەزی " ئەتنیکی "، ئاین، بیروباوەڕ، ژن، پیاو و لە هیچ بوارو دەرفەتێکدا جیاوازیان لە نێواندا ناكرێت.
- زمانی كوردی زمانی فەرمیی كوردستانە.
- ئەوانەی كە كورد نین، بەشێكن لە گەلانی كوردستان، مافی ئەوەیان ھەیە كە پەیوەندیە ئەتنیكیەكانی خۆیان بپارێزن، بە ئازادی و سەربەستانە زمانی خۆیان بەكاربێنن و پێشی بخەن و گەشەی پێبدەن. ھەروەھا ناوەند و دەزگای تایبەتمەند بۆ پێشخستنی زمان و كلتوری خۆیان دابمەزرێنن و بەرێوەی بەرن.
- لەو شوێنانەی كە زۆرینەی خەڵكی ئاشووری - سوریانی - كلدانی بێت، لە تەك زمانی كوردی دا زمانەكانی ئاسوری – سوریانی- كلدانی یش زمانی فەرمی دەبێت. ھەروەھا نەتەوەكانی دیكەش ھەمان مافیان ھەیە.
- ھەموو پەیڕەوانی ئاین و ئاینزاكانی كوردستان، دەتوانن بە ئازادانە ئەرك و فەرمایشە ئاینەكانیان بەجێ بگەیێنن و دامودەزگا و ناوەندە ئاینیەكانی خۆیان دابمەزرێنن.
- كۆنگرە، پەیامی جیھانی مافەكانی مرۆڤ و پرەنسیبەكانی مافی چارەنووس و پەیمانیی نەتەوە یەکگرتووەکان كە لەلایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە پەسەند كراوە، بە بنەما دەگرێت.
- لە پێكھاتەی ئەندامانی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان - ك ن ك ـه دا، بەرابەریی – یەكسانیی رەگەزی لەبەرچاودەگیرێ. ئەو پەرەنسیبە لە ھەموو بوارەكانی خەباتی كۆمسیۆن و كۆمیتەكانیدا بە بنەما وەردەگیرێت و پەیڕەو دەكرێت.
- دابەشكردن و پارچەكردنی كوردستان لە دەرەوەی ئیرادە و خواستەكانی گەلی كوردستان كراوە لە ئەنجامیدا مافی دیاریكردنی چارەنووسی گەلی كورد پێشێلكراوە.
- بەرژەوەندییە باڵاكانی گەلانی كوردستان، لە سەرووی ھەموو بەرژەوەندیەكانی پارت رێكخستنە سیاسی و مەدەنیەكانی كوردستانەوەیە.
- بە بیانووی ھەرھۆكارێك، نابێت پارت، رێكخستن و كەسایەتیی كوردستانی دژ بە بەرژەوەندیەكانی نەتەوەی كورد، پشتگیری و ھاوكاری دەوڵەتانی داگیركەری كوردستان، یان دەوڵەتێكی تر بكات.
- كۆنگرە، ھەموو جۆرە ھاوكاریەك بە وڵاتێكی داگیركەری كوردستان، یان لە دژی بزووتنەوەی ئازادیخوازی نەتەوەیی و نیشتیمانیی كوردستان، بە تاوانی نەتەوەیی دەزانرێت.
- كۆنگرە، شەڕی ناوخۆیی نێوان پارت و رێكخستنەكانی كوردستان رەد دەكاتەوە و بە تاوانی دەزانێت.
- ھیچ پارت و رێكخستنێكی سیاسی و كەسایەتی كورد و كوردستانی ناتوانێ دەست لە ھیچ پارچەیەكی كوردستان بەردات.
- كۆنگرە بۆ بەھێزكردنی گیانی ھاوكاری و ھاوخەباتی لە نێوان پارچەكانی كوردستان دا، لە سەر بناغەی یەكیەتی نەتەوەیی و نیشتیمانیی و بەرژەوەندیە باڵاكانی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان تێدەكۆشێ.
- كۆنگرە بە كۆكردنەوەی پارت، رێكخستن و كەسایەتییە نەتەوەیی و نیشتمانییەکانی كوردستان لە چوارچێوەی ئەم دەزگا نەتەوەیی و نیشتیمانییەدا، نوێنەرایەتی گەلانی كوردستان دەكات.
- كۆنگرە، ھەوڵ دەدات هەر کێشە و ناكۆكی و دژایەتیەک لە نێوان پارت و رێكخراوە سیاسیەكانی كوردستانی و لایەنگرانیاندا ھەبێت چارەسەر بكات.
- كۆنگرە، ھەوڵ دەدات كە كێشەکانی نێوان خەڵكی كوردستان و وڵاتانی دراوسێی، بە رێگای ئاشتی و دۆستیانە چارەسەر بكات.
- كۆنگرە، دژی ھەموو جۆرە توندوتیژیەكە و پاراستنی رەوا قەبوڵ دەكات.
- كۆنگرە، بە ھۆی رەیالیتەیی واقعی بەجێماوی كۆمەڵگای كوردی و كوردستانی، لە ھەموو كایەی خەبات و ئۆرگانەكاندا، بۆ ژنان رێبازی بەرابەری پرەنسیبی ( دیسكریمیناسیۆنی پۆزەتیڤ - ھەڵاواردنی ئەرێنیی قەبوڵە و جێبەجێ دەكات.
- كۆنگرە پشتگیری خەباتی رزگاریخوازی نەتەوەی كورد، لە ھەموو پارچەكانی كوردستان [باكور، رۆژھەڵات، باشوور و رۆژاوا] دەكات و پێشكەشكردنی ھەر چۆرە ھاوكاریەكی پێویست بۆ چارەسەركردنێكی سیاسیانە بە ئەركی خۆی دەزانێت.
- كۆنگرە، وەكو نوێنەرایەتی گەلی كوردستان لە سەر ئاستی دەزگا ورێكخستنە نێونەتەوەیی و جیھانییەكان، بۆ بەدیهێنانی و پاراستنی بەرژەوەندیەكانیی، خەبات دەكات و بۆ ئەو ئامانجە، لەگەڵ رێكخستنە سیاسیەكانی كوردستانیی ھاوكاری دەكات.
- كۆنگرە، ھەوڵ دەدات كە پەیوەندی دۆستانەی گەلانی كوردستان لەگەڵ گەلانی عەرەب، تورك، فارس و ھەموو گەلانی جیھان دا بەھێز بكات.
- كۆنگرە، پشتگیری پاراستنی ئازادی و سەربەستی بۆ ھەموو ئاین - ئاینزا و ئەو بیر و باوەڕییانەی كە لە كوردستان دا ھەن دەكات.
- کۆنگرە پشتگیریی پاراستنی ئازادی و سەربەستی هزر و ڕامان و چاپەمەنی ئازاد دەکات
- كۆنگرە، لە پێناو ژیاندنەوە و گەشەسەندنی زمان و فەرھەنگی كوردی لە ھەوڵدان و خەباتدا دەبێت.
- كۆنگرە لە پێناو بە جێگەیاندن و بەرجەستەبوونی ئاشتی و ئاشتەوایی، لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و جیھان ھەوڵ دەدات. ھەروەھا لە بەرامبەر بە ھەموو بیروباوەڕێكی نەژادپەرستی و توندڕەوی خەبات دەكات.
- دەبێ بەرژەوەندیە نەتەوەیی، نیشتیمانیی و دیموكراسیەکان، لە سەرووی ھەموو شتێكەوە بەھەند وەربگیرێت.
- پێویستە ھەبوونی نەتەوەیی و نیشتیمانیی بپارێزرێن و خاوەندارێتی لێ بكرێت و رێز لە سیمبۆلە نەتەوەییەكان بگیرێت.
- لە دژی هێزەکی کوردستانی یان پارچەیەکی کوردستان، هەموو چەشنە هاوکارییەک لەگەڵ داگیرکەران، وەک هێڵی سوور دەنرخێندرێت و پێویستە لە سەر ئاستی ناونەتەوەیی مەحکووم بکرێت
- نابێ خەبات لە دژی دەوڵەتە داگیرەکانی کوردستان بۆ بەرژەوەندی تەسکی حزبایەتی و لەسەر حسابی بەرژەوەندیی نەتەوەییدا بێت.
- پێویستە رێکخستنە نەتەوەیی و نیشتیمانیەکانی کوردستان، هەمیشە لە گفتوگۆدا بن.
- پێویستە پشتگیریكردن لە ھێزە نەتەوەیی و نیشتیمانییەكان، لە ئاستێكی بەرز دا رابگیرێت.
- كەركوك، شنگال و تێكڕای خاكی كوردستان و سنورەكانی، بەرامبەر بە داگیركەران بپارێزرێت.
- شەڕی چەكداری نێوان ھێزە نەتەوەیی و نیشتیمانیەكان دا، بە تاوانی نەتەوەیی و نیشتیمانی لە قەڵەمبدرێت.
- ھەر ھێزێکی نەتەوەیی و نیشتیمانیی لە سەر تێكچوونی ھێزێكی تری نەتەوەیی و نیشتیمانییدا بكەوێتە رەفتاركردنی ھەڵەوە. پێویستە وەك بەزاندنی ھێڵی سوور بناسرێت. پێویستە هەموو هێز و دینامیکە نەتەوەیی و نیشتمانییەکان لەبەرامبەر بەزاندنی ئەو هێڵە سوورە هەڵویست بگرن. بەرپەرچدانەوەی گونجاو لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیە باڵاكانی نەتەوەیی نیشان بدرێت و رێ لەبەر ھەر شكستێكی ناوخۆیی بگیرێت.
- بۆ مسۆگەركردنی یەكیەتیەكی نەتەوەیی ونیشتیمانیی دیموكراتیك، پێویستە دەزگاگەلێكی وەك ئەنجومەن، پلاتفۆرم، كۆنگرە و ھتد... دابمەزرێنرێت.
- ھەر كەسێك 18 ساڵ بەرەو ژووری تەمەن بێت، لە هەر ڕەنگ، باوەڕی، رەگەز و نەتەوەكانی ناو كوردستان بێت، دەتوانێت ببێتە ئەندامی كۆنگرەی نەتەوەیی كوردستان - ك ن ك ـه.
- كەس و رێكخراوی فاشیست و رەگەزپەرست، بۆیان نی یە ببنە ئەندامی ك ن ك ـه.
- كەسانی تاوانبارکە سزا درابن، ناتوانن ببنە ئەندامی ك ن ك ـه . ھەر ئەندامێكیش كە لە سەر تاوانێكی لەو جۆرە سزا بدرێت، ئەوا ئەندامەتیەكەی لێدەسەندرێتەوە.
- پیاوێك كە فرەژنی پەیڕەو بكات و دوو ژنی ھەبێت، جێگای لە ڕیزەكانی ك ن ك ـه دا نابێتەوە. ئەگەر ئەندامێكیش ھاوسەرگیری كردبێت و بیكات بە دووان، ئەوا لە ئەندامەتی ك ن ك ـه دووردەخرێتەوە.
- ئەو كەس و رێكخراوانەی كە بەكار و ھەڵس و كەوتەكانیان زیان بە یەكیەتی نەتەوەیـی دەگەیێنن، بۆیان نییە ببنە ئەندامی ك ن ک ـه، ئەندامانی لەو بابەتەش دەردەكرێن.
- پارت، رێكخستن، سەندیكا، كۆمەڵ، رێکخراوە مەدەنی و دیموكراتییەکان، كەسانی سەربەخۆ و وڵاتپارێز، ئەوانەی كە لە ( جڤاتی گشتیی- كۆنگرە) ئامادە دەبن و پەیمانی كۆنگرە پەسەند دەكەن و سوێند دەخۆن راستەوخۆ دەبن بە ئەندام.
- پارت و رێكخراوە سیاسیەكان، كۆمەڵە، سەندیكا و ھەموو رێکخراوە مەدەنی دیمەکراتییەکان، ئەوانەی كە نوێنەر و ئەندامیان لە ك ن ك ـه دا نی یە، دەتوانن وەك ئەندامی چاودێر رۆڵ ببین. ھەروەھا دەتوانن دید و بۆچوونی خۆیان لە كۆبوونەوەكاندا پێشكەش بكەن. بەڵام مافی دەنگدانیان نی یە.
- جڤاتی گشتیی دەتوانێ ئەندامانی نوێ، ئەوانەی لە لایەن کۆنسەی بەڕەوەبەرییەوە پێشنیار دەكرێن، پەسەند بكات.
- پارتی، رێكخستن، سەندیكا، كۆمەڵ و رێکخراوە مەدەنی و دیموكراتییەكان ئەوانەی كە ئەندامی ك ن ك ـه ن، خۆیان بڕیار لەسەر نوێنەرەکانی خۆیان لە ناو ک ن ک ـه دا دەدەن.
- کۆنسەی بەڕەوەبەر بڕیاری ئەوە دەدات، كە ھەر پارتێك، رێكخستنێك یان دەزگایەك، چەند نوێنەریان ھەبێت و بە چ شێوەیەك نوێنەراتیان بكات و ھەڵبژاردنی ئەندامە سەربەخۆكان چۆن بێت.
- كۆمیسیۆنی كاری دەرەوە.
- كۆمسیۆنی زمان، كلتور و پەروەردە.
- كۆمسیۆنی ژنان.
- كۆمسیۆنی سروشت و ژینگە.
- كۆمیتەی راگەیاندن.
- كۆمیتەی دارایی.
- کۆمیتەی مافەکانیی مرۆڤ.
- جڤاتی گشتیی باڵاترین ئۆرگانی كۆنگرەیە، لە ٣٥٠ + ٥٠ واتە ٤٠٠ ( سێسەد و پەنجا ) ئەندام پێكدێت. [ ئەو 50 ئەندامە تایبەتە رێژەبەشی كۆتای كۆنسەی بەڕێوەبەر و پێشنیاری كۆنسە لەلایەن جڤاتی گشتیی یەوە بە گوێرەی پێویستی دەستنیشان دەكرێن. ]. جڤاتی گشتیی هەر 2 ساڵ جارێک کۆدەبێتەوە و ساڵی جارێكیش بە ئاسایی كۆبوونەوەی گشتی دەبەستێت. لە سەر پێشنیاری كۆنسەی بەڕێوەبەر، جڤاتی گشتیی دەتوانێت ژمارەی ئەندامان بگۆڕێت.
- ژمارەی ئەندامان بە گوێرەی پڕەنسیبی یەكسانی رەگەزی، نیوەی ژن و نیوەی پیاو پێكدێت. لە حاڵەتێکدا ئەگەر ژمارەی رەگەزیی لایەنێک بەشی نەکرد ببێتە نیوە، ئەوا کۆمیتەی هەڵبژاردن بڕیاری کۆتایی دەدات.
- لەسەر داوای كۆنسەی بەڕێوەبەر، یان 1/5 ی ئەندامانی جڤاتی گشتیی، كۆبوونەوەی نائاسایی (ئاوارتە ) دەبەسترێت.
- جڤاتی گشتیی کە بە ئامادەبوونی زیاتر لە نیوەی ئەندامانی پێک دێت، پلاتفۆرمیی ھەرە بەرزی بڕیاردانە. جڤاتی گشتیی لە كۆبوونەوەی بە ھەڵبژاردنی خۆیدا، بە ئامانجی بەڕێوەبردنی كۆبوونەوە دیوانێک و ھەروەھا دوو كەس بۆ نووسینەوەی ئاخاوتنەكان ھەڵدەبژێردرێن:
- دیوانی كاتی: لە ناو ئەندامانی ئامادە دا، یەکێک لە بەتەمەنترین بۆ سەرۆك و دوو جێگر لە بچوکترین ئەندامان ئەركدار دەكرێن.
- دیوان : سەرۆكێك و دوو جێگر بە زۆرینەی دەنگدانی ئاشكرا بۆ دیوان ھەڵدەبژێردرێن.
- دوو ئەندام بە رەزامەندی خۆیان بۆ نووسینەوەی گفتوگۆكانی كۆبوونەوە و پێشنیار و بڕیارەكان ئەركدار دەكرێن.
- جڤاتی گشتیی، لە سەر راسپاردەی 1/5 ـی ئەندامان، یا کۆنسەی بەڕێوەبەر بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، ئەتوانێت پێش كۆتایی ماوەکەی بڕیاری نوێكردنەوەی خۆی بدات.
- جڤاتی گشتیی، لە سەر پێشنیاری 1/5 ی ئەندامانی یان لە سەر داوای کۆنسەی بەڕێوەبەر تەنھا بۆ یەك جار، بە مەرجێك كە لە یەك ساڵ تێپەڕنەكات، دەتوانێ بڕیاری درێژكردنەوەی ماوەی خۆی بدات.
- ئەندامانی جڤاتی گشتیی بۆ خولی نوێ لە لایەن کۆمیتەی هەڵبژاردنەوە ھەڵدەبژێردرێن. بۆ ئەم مەبەستەش جڤاتی گشتیی كۆمیتەیەك هەڵدەبژێرێت. بە گوێرەی شەرت و مەرجیی جڤاتی گشتیی دەتوانێ ئەم ئەرکەی خۆی بداتە کۆنسەی بەڕێوەبەر.
- ھەڵبژاردنی كۆنسەی بەڕێوەبەری ك ن ك ـه.
- ھەڵبژاردنی ھاوسەرۆكانی ك ن ك ـه.
- پەسەندكردن یان رەدكردنی ئەو پڕۆژانەی كە لە لایەن كۆنسەی بەڕێوەبەر، یان ئەندامانی جڤاتی گشتی یەوە پێشكەشكراون.
- گۆڕین - دەستكاری لە پەیمان و پەیڕەوی كۆنگرە، بە دەنگی زیاتر لە نیوەی ئەندامانی ئامادە لە جڤاتی گشتی دا دەكرێت.
- ھاوسەرۆكانی كۆنگرە، نوێنەرایەتی كۆنگرە دەكەن و لە بەرامبەر كۆنسەی بەڕێوەبەر و جڤاتی گشتیی دا بەرپرسیارن.
- ھاوسەرۆكایەتی لە نێوان ھەردوو رەگەزدا، یەكسانی و بەرابەری ئەبێت. ژنێك و پیاوێك بۆ دوو خولی دوو ساڵی [ 2 + 2 = 4 سال ] لە جڤاتی گشتیی دا ھەڵدەبژێردرێن. ھەر ئەندامێك بۆی ھەیە تەنھا دوو خول واتە ( 2+2=4 ) ساڵ ببێتە پاڵێوراو بۆ ھاوسەرۆكایەتی كۆنگرە. بەگوێرەی بار و دۆخ و جڤاتی گشتیی بە پێویستیی بزانێ دەکرێ 1. یەک خول درێژ بکرێت.
- كۆنسەی بەڕێوەبەر لە بەرامبەر جڤاتی گشتیی بەرپرسیارە.
- كۆنسەی بەڕێوەبەر ئۆرگانی بەرێوەبەرایەتیە و بڕیارەكانی جڤاتی گشتیی و ھەمووكاروبار و ئەركەكانی كۆنگرە بە ھەماھەنگی و پیشەییانە بەڕێوەدەبات، بریار و راسپاردەكانی جڤاتی گشتیی جێبەجێ دەكات.
- كۆنسەی بەڕێوەبەر لە ٢١ بیست و یەک كەس [ 2 دوو ھاوسەرۆك و ١٩ نۆزدە ئەندام ] پێكدێت.
- كۆنسەی بەڕێوەبەر ھەتا لە توانادا بێت، لەسەر بنەمای یەكدەنگی بڕیاردەدات. ئەگەر لە حاڵەتێك یەكدەنگی پێكنەھات ئەوا بە زۆرینە بڕیار دەدرێت.
- ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەر لەلایەن جڤاتی گشتی یەوە بۆ ماوەی دوو ساڵ ھەڵدەبژێردرێن.
- كۆنسەی بەڕێوەبەر كار و خەباتی راگەیاندن و ئابووری رێكدەخات و بەكردەوە جێبەجێی دەكات.
- كۆنسەی بەڕێوەبەر سێ مانگ جارێك بە شێوەی ئاسایی كۆدەبێتەوە.
- لە ھەلومەرجی ئاوارتە ( نائاسایی ) دا لەسەر داوای ھاوسەرۆكەكان یان 3/1 ی ئەندامان كۆدەبێتەوە.
- كۆنسەی بەڕێوەبەر ئەگەر بە پێویست بزانی، دەتوانێ جڤاتی گشتیی بانگی كۆبوونەوەی ئاوارتە ( نائاسایی ) بكات.
- رێكخستنی چالاكی بۆ بەجێگەیاندنی ئامانجەكانی كۆنگرە.
- دامەزراندن، رێكخستن و ھەماھەنگیكردنی پەیوەندی نێوان ھێز و كەسانی نەتەوەیی و نیشتیمانیی كوردستانی. ھەروەھا چارەسەركردنی كێشە و ناكۆكیەكانی نێوان كەسایەتی، گروپ و پارتە سیاسیەكانی كوردستان.
- ئامادەكردنی بودجەی كۆنگرە و پێشكەشكردنی جڤاتی گشتیی.
- ئامادەكردنی پرۆژە و پێشنیاركردنی بۆ جڤاتی گشتیی.
- كۆنسەی بەڕێوەبەر، بە پێی پێویست دامەزراندنی كۆمیتە ونوێنەرایەتی هەمیشەیی كۆنگرە، ئەو ئەركە بە جڤاتی گشتیی ئەسپێرێ و بڕیارەكە لە جڤاتی گشتیی دەدرێت. کۆنسەی بەڕێوەبەر دەتوانێ کۆمیتە و نوێنەرایەتی کاتیی دابمەزرێنێ.
- كۆنسەی بەڕێوەبەر بە پێی پێویست بۆی ھەیە راوێژكار دابمەزرێنێ.
- جڤاتی گشتیی دەتوانێ بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی، متمانە لە کۆنسەی بەڕێوەبەر بسێنێتەوە.
- یەك لەسەر پێنج ( 1 /5 ) ـی ئەندامانی جڤاتی گشتی دەتوانن داوای متمانەسەندنەوە لە بكات.
- بە مردن یان دەست لەكاركێشانەوەی ھاوسەرۆكەكان یان ھاوسەرۆكێك، جڤاتی گشتیی بە شێوەیەکی نائاسایی کۆدەبێتەوە و هاوسەرۆکانی نوێ دادەمەزرێنێ. ئەگەر بە مردن یان دەست لەکارکێشانی یەکێک لە هاوسەرۆکان پۆستەکەی بە بەتاڵی مایەوە، لە کۆبوونەوەی داهاتوودا جێگای پڕ دەکرێتەوە.
- ھەموو ئەو كۆمسیۆنانەی كە لە پارەگرافی دووەمی بەندی دەیەم دا ھاتوون ، بە لایەنی كەمەوە لە 5 ئەندام پێك دێن.
- سەرۆكی كۆمسیۆنەكان لە ناو ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەر و ئەندامانی كۆمسیۆنەكانیش بە پێشنیاری كۆنسەی بەرێوەبەر، لە ناو ئەندامانی جڤاتی گشتیی بۆ ماوەی دوو ساڵ ھەڵدەبژێردرێن.
- ئەو كۆمسیۆنانە، بە شێوەی ئاسایی ھەر دوو مانگ جارێك كۆدەبنەوە. لە سەر داوای سەرۆك و 1/3 ـی ئەندامانی كۆمسیۆن دەتوانن كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجام بدەن.
- ئەندامانی ئەو كۆمسیۆنانە ناتوانن ببنە ئەندامی زیاتر لە دوو كۆمسییۆن.
- سەرۆكی ھەر یەك لە كۆمسیۆنەكان پلان و پرۆژەكانی خۆیان بۆ پەسندكردن، بۆ كۆنسەی بەڕێوەبەر دەنێرن.
- كۆمسیۆنی كاروباری دەرەوە؛ لە بواری پەیوەندیەكانی دەرەوەدا ئەركەكانیان بە ھاوكاری و راوێژكاری كۆنسەی بەڕێوەبەر ئەنجامدەدرێت. کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ئاستی دیپلۆماتیکدا بەرپرسیارە و دیپلۆماسی نەتەوەیی بەرەو پێش دەبات و هەوڵ دەدا لە ژێر چەتری کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستاندا، دیپلۆماسی کوردستانیی ککۆ بکاتەوە و ستراتێژییەکی هاوبەش بەرەو پێش ببرێت.
- كۆمسیۆنی زمان و كلتور و پەروەردە
- پشتگیری بەرنامە و پلان و پڕۆژەی پێویست، لە پێناو بەرەوپێشبردن و گەشەپێدان لە بوارەكانی زمان و کلتورو و رۆشنبیری گشتیی كوردستان دەكات.
- ھەوڵ دەدات كە ھونەر، زمان، پەروەردە، وێژە و فۆلكلۆر لە دەرەوە و ناوەوەی وڵات گەشەی پێبدات و پێشی بخات. ھەروەھا ھەوڵی ئەوەش دەدات كە زاراوە كانی كوردی وەك سەرمایەیەكی دەوڵەمەندی زمانی كوردی بپارێزێت، لە پێناو پێكھێنان و بەھێزكردنی زمانێكی یەكگرتووی نەتەوەیی و یەكیەتی ئەلفابێ ی كوردی تێدەكۆشێ و كار و خەبات بۆ گەیشتن بەو ئامانجە، بەھەماھەنگی و بەشداری ھەموولایەك دێتە دی.
- لە سەر پەروەردە بە گشتی و زمان و فەرھەنگی كوردی رادەوەستێ، بە ھەموو ئەو دەزگایانەی كە لەو بوارەدا كار و خەبات دەكەن ھاوكاری دەكات، پێشنیارو راسپاردە دەكات و ھەماھەنگی دەكات.
- كۆمسیۆنی ژنان؛ لە پێناو ئازادی ژن و پاراستنی مافەكانی ژنان خەبات دەكات و ئەو خەباتانەی دەرکرێن هاوئاهەنگییەکان دەکات. بە مەبەستی بڕەو پەیداکردنی یەکێتی نەتەوەیی، ژنان کۆ دەکاتەوە و ژنانی هەر چوارپارچەی کوردستان بە ڕێکخستن دەکات. لە ئاستی ناونەتەوەییدا، تێکۆشانی ئازادیی ژنانی کوردستان دەناسێنێت و لەم بارەوە، وەک نوێنەرایەتی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستانە.
- كۆمسییۆنی سروشت و ژینگە؛ لە سەر سروشت و ژینگەی وڵات پلان و پڕۆژەی زانستی ئامادە دەكات، بنەماكانی سیاسەتی نەتەوەیی و نیشتمانیی سروشت و ژینگە پیادە دەكات. بۆ بە ئەنجامگەیاندنیان، لەگەڵ ھەموو دام ودەزگا و رێكخراوە تایبەتمەندەکانی ئەم بوارە ھەماھەنگی دەكات.
- كۆمیتەی راگەیاندن: كار و خەباتی راگەیاندن و چاپەمەنی بەڕیوەدەبات، بەیاننامە و راگەیەنراوەكانی ك ن ك ـه ئامادە دەكات و بڵاویان دەكاتەوە.
- كۆمیتەی دارایی: سیاسەتی دارایی و بودجەی ك ن ك ـه ئامادە دەكات، ئابوونەی ساڵانەی ئەندامان كۆدەكاتەوە و خەرجیەكانی كۆنگرە دەكات.
- کۆمیتەی مافەکانی مرۆڤ: لە بوارەکانی مافەکانی مرۆڤیی هەر چوار پارچەی کوردستان دا، ئەو رووداوانەی کە بە پێشێلکرنی مافەکانی گەلی کوردستانەوە پەیوەست و ئامانج بێت، بەدواداچوونیان بۆ دەکات. چاودێریان دەکات و بە راپۆرت و بە دەکۆمێنت کردنیان دەکات و بۆ رای گشتیی ناوخۆ و جیهانی بڵاو دەکاتەوە.
- كۆنگرە ھەوڵ دەدات ھەر جۆرە ئاڵۆزی و ناكۆكیەکی سیاسی لە نێوان ھێزە كوردستانیەكاندا دروست ببێ، لە رێگای گفتوگۆو دانوسانەوە چارەسەری بۆ بدۆزێتەوە و ئاشتەوایی نەتەوەیی و نیشتمانیی فەراھەم بكات.
- ئەگەر ناكۆكیەك ببێتە ھۆكاری هەڵگیرسانی شەڕی چەكداریی. كۆنگرە ھەوڵ دەدات بەم شێوەیەی خوارەوە ئەوناكۆكیانە نەھێڵێت:
- داوای دەسبەجێی راوەستاندنی شەڕ و بەكارنەھێنانی چەك لە دژی یەكتری.
- كۆنسەی بەرێوەبەر، ئەو لایەنەی كە بە داواكاری راگرتنی شەڕ رازی نابێت، ئاگادار دەكاتەوە كە ئەو ھەلوێستەی بە زیانی بەرژەوەندی نەتەوەیی دەشكێتەوە.
- ئەگەر ئەو لایەنە لەسەر ھەلوێستی خۆی مایەوە و گوێی بە داواكاری كۆنسەی بەڕێوەبەر نەدا، كۆنگرە ھەلوێستی پێویست لە بەرامبەر ئەو لایەنە دەگرێ و بۆ ئاشكرا و روونکردنەوەی راستیەکان دوای لێكۆڵینەوە، راپۆرتێك لە لایەن کۆمیتەیەکی بێلایەنەوە، کە کۆنسەی بەڕێوەبەر سەرۆک و ئەندامانی ئەو کۆمیتەیە دایمەزراندووە ، ئاشکرا دەکرێ.
- كۆنگرە و دەزگاكانی كۆنگرە. تا گەڕانەوەیان بۆ ناو خاكی كوردستان، بۆ كاتێكی نادیار لە پایتەختی وڵاتی بەلجیكا " برۆكسل " جێ دەگرێ.
- ئەگەر پێویست بوو شوێن و جێگای دەزگاكانی ك ن ك ـه بگۆڕدرێت، ئەوا كۆنسەی بەڕێوەبەر پێشنیاری جڤاتی گشتیی دەكات. جڤاتی گشتیی بڕیاری لەسەر دەدات.
- تێبینیەكان یادداشت و كۆنترۆل دەكەن.
- بۆ كۆبوونەوەی گشتی بەڵگەنامەكان دەخوێننەوە.
- ناوی ئەندامان دەخوێننەوە.
- سەرژمێری دەنگەكان دەكەن. بۆ جیاكردنەوە و ژماردنی دەنگەكان دەتوانن كۆمیتەیەك لە 11 – 15 كەس لە ئەندامانی كۆبوونەوەی گشتی، بە رەزامەندی خۆیان پێكبێنن. كۆمیتەی جیاکردنەوەی دەنگەکان لە ناو خۆیاندا وتەبێژێك ھەڵدەبژێرن و لە ژێر بەرپرسیاریەتی دیوان دا كارەكانیان بە ئەنجام دەگەیێنن.
- ھەڵبژاردنەكان بەڕێوەدەبەن.
- ریزبەندی ئەو ناوانە دەكەن كە ئاخاوتن دەكەن.
- لە چۆنیەتی رەوتی کاری كۆبوونەوە، ئەندامان ئاگاداردەكەنەوە.
خاڵی ١٠. نوێنەرایەتی كۆمسیۆن و کۆمیتەکان، لە جڤاتی گشتیی دا
كاتێك كە لە کۆمیتە یان كۆمسیۆنێكەوە بۆ گفتوگۆ، كارێك بێتە پێشی، جڤاتی گشتیی سەرۆكی كۆمسیۆن - کۆمیتە یان ھەر ئەندامێك كە ئەوان دیاری دەكەن، لە گەڵ چەند ئەندامێكی كۆمسیۆن - کۆمیتە، لە ریزی کۆمیتە - كۆمسیۆنەكان دا دادەنیشن و لە كاتی وتووێژدا نوێنەرایەتی کۆمیتە - كۆمسیۆنەكە دەكەن. بەشی سێ یەم: ئەركەكانی جڤاتی گشتیی خاڵی ١١. رۆژەڤ ( كارنامەی كۆبوونەوە )- ئەو بابەتانەی كە سەرۆكایەتی پێشكەشی كۆبوونەوەی گشتی دەكات.
- ئەو بابەتانەی كە بە شێوەیەیەكی تایبەتی لە رۆژەڤ ( كارنامە ) دا جێ دەگرن.
- ھەڵبژاردن.
- ئەو بابەت و خاڵانەی كە دەكەونە بواری دەنگدانەوە.
- گفتوگۆی گشتی و ئەو لێپرسینەوانەی كە جڤاتی گشتیی لە سەر ئەندامانی كۆنسەی بەڕێوەبەردەیكات.
- پرسە سەرزاریەكان ( شەفەھیەكان ).
- پێشنیار بۆ بڕیاردان لە سەرداخوازینامەكان و كارەكانی تر كە لە کۆمیتە و كۆمسیۆنەكانەوە داوا دەكرێن.
- ئەندامانی ك ن ك ـه ساڵانە - ئابوونەی ئەندامیەتی خۆیان دەدەن. بڕیی دەستنیشانكراوی ساڵانە، كۆمیتەی دارایی ك ن ك ـه دوای راوێژ لەگەڵ كۆنسەی بەڕێوەبەر دا، بە پێی دەرفەت و تواناكانی ئەندامان، جێگیر دەكرێ و لە ھەموو ئەندامان وەردەگیرێ. ئەو ئەندامەی كە ئابوونەی ساڵانەی خۆی نەدات، ناتوانی بەشداری لە جڤاتی گشتیی ساڵانەدا بکات. هەرەوەها ئەو ئەندامەی كە دوو ( 2 ) ساڵ ئەندامیەتی خۆی نەدا، مافی سەرلەنوێ بۆ ئەندامەتی لە ك ن ك ـه لە دەستدەدات و ناتوانێ لە كۆبوونەوەی جڤاتی گشتیی دا بەشدار ببێت.
- ئەندامان بۆ كۆبوونەوەكان و جڤاتی گشتیی، خەرجی رێگا لەسەر خۆیان دەبێت. بەڵام خەرجی (تێچونی) ماوەی مانەوە و بژێوی ماوەی كۆبوونەوە، لەسەر بودجەی ك ن ك ـه دەبێت.
- ئەندامانی ك ن ك ـه لە كاتی وەرگرتنی نیشانە (رۆزەت) و كارتی ئەندامیەتی دا، بڕێک دراوی سیمبۆلی خۆبەخشانە دەدەن.
- دەنگدان، بە دەست ھەڵبڕین - ئاشكرا.
- دەنگدانی شاراوە ( نھێنیی ) - بە نووسین.
- بهرژهوهندیه باڵاکانی نهتهوهیی له سهرووی ههموو شتێکهوه بێت.
- بهها نهتهوهییهکان ببارێزرێن و خاوهندارێتی له سیمبۆڵه نهتهوهییهکان بکرێت.
- له قۆناغی رزگاری نهتهوهییدا، نابێ هیچ لایهنێکی کوردستانی، رێکخراوهکانی دیکهی کوردستان بکاته قوچیقوربانی بهرژهوهندیه تهسکهکانی خۆی.
- کهناڵی پهیوهندیکردن و دانوسانی نێوان رێكخراوه کوردستانیهکان دهبێ ههمیشه کراوه بێ.
- هێزه کوردستانیهکان له ئاستێکی ههره بهرزدا پاڵپشتی یهکتر بکهن.
- داکۆکیکردن له پرسی کهرکوک و پاراستنی ههموو سنوورهکانی کوردستان ئهرکی ههموو هێزه کوردستانیهکانه.
- شهڕی ناوخۆیی، وهکو تاوانێکی نهتهوهیی له قهڵهم بدرێت.
- ئهگهر ههر هێزێکی کوردستانی بهکردهوه ههوڵی له ناوبردنی هێزێکی دیکهی کوردستانی بدات. پێویسته وهکو مهترسیهک له سهر تێکچوونی شیرازه و بهرژهوهندیه باڵاکانی نهتهوهیی ببینرێت و ههموو تواناو وزهیهک بخرێته گەڕ بۆ بهرگرتن لهو مهترسیه.
- بۆ پتهوکردنی گیانی یهکێتی نهتهوهیی دیمۆکراتی، پێویسته پهره به دامهزراندنی دامهزراوهکانی وهکو ئهنجومهن، سهکۆ و پلاتفۆرم ، کۆنگره و رێکخراوه هاوشێوهکان بدرێت.