ENGLISH KURDÎ کوردی
خەمبارین بۆ گیان لەدەستدانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکانی کوردستان
South Kurdistan

خەمبارین بۆ گیان لەدەستدانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکانی کوردستان

خەمبارین بۆ گیان لەدەستدانی قوربانیانی کارەساتی لافاوەکانی کوردستان بەداخەوە، لەئەنجامی لافاوی چەند ڕۆژی ڕابردوو،کە ناوچەکانی گەرمیان و قەزای چەمچەماڵی گرتەوە، بووە هۆی گیان لەدەستدانی چەندین هاوڵاتی و بریندار بوونی چەندی دیکە و زیانی زۆری ماددیش بە سەدان خێزان کەوت. ئێمە لە کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان پرسە و سەرخۆشی،لە قوربانیانی ئەو کارەساتە دەکەین و هاوبەشی خەمیانیین ئەرکی حکومەت و دامەزراوەفەرمییەکانە بەردەوام بوجەی پێویست و ئامادەکاری پێش وەختیان بۆکارەساتەسروشتییەکان هەبێت و ئەرکی خۆیان بەرانبەرهاوڵاتیان جێبەجێبکەن و زیانلێکەوتووان قەرەبووبکەنەوەو بەخێرایی ژیان لەوناوچانە ئاسایی بکەنەوە. وێڕای سوپاس هەمووئەودەزگاولایەن و کەسانەی بەهانای زیانلێکەوتوانەوەچوون، هاوکات داوکارین هەموو لایەک پشتیوانی لەوکەمپینانە بکەن، کە بۆ هاوکاری زیان لێکەوتووانەی ئەو کارەساتە درووستکراون. جارێکی دیکە پرسە و سەرخۆشی خۆمان بۆ قوربانیان ڕادەگەیەنین و هیوای چاکبوونەوەی بریندارەکان دەخوازین هاوسەرۆکانی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان زەینەب موراد و ئەحمەد کاراموس 2025.12.11