ENGLISH KURDÎ کوردی
شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان لە دیداری سیاسی
North Kurdistan

شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستان لە دیداری سیاسی

شاندێکی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە ھەرێمی کوردستانە و کۆمەڵێک دیداری سیاسی ئەنجام دەدن شاندێکی باڵای کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان KNK بەسەردانێکی چەند رۆژە لە ھەرێمی کوردستانن و چەندین دیداری سیاسی ئەنجام دەدەن. شاندی کۆنگرەی نەتەوەی پێکدێت لە زەینەب موراد ھاوسەرۆکی KNK و رەفیق غەفور و شەھلا حەفید ئەندامانی کۆنسەی بەڕێوەبەری بە ھاوبەشی لەگەڵ ھەریەک لە شێرکۆ حەمەدئەمین و زەینەب موسەفا ئەندامانی دیکەی کۆنسەی بەڕێوەنەری چەند ئەندامێکی KNK سەردانی چەندین دامەزراوەیی میدیایی و پارت و لەیەنە سیاسیەکانیان کرد بەم شێوەی خوارەوە: - لە شاری سلێمانی شاندی کۆنگرەی نەتەوەی سەردانی بەشی ھەر زۆری ناوەندەکانی ڕاگەیاندنی کرد. - شاندی کۆنگرەی نەتەوەیی کوردستان لە شاری ھەولێر کۆبوونەوەی ئەندامانی سنووری ھەولێری کرد ئامانجی کۆبوونەوەکە دانانی بەرنامەسازی بوو بۆ دیداری شاندی و لەگەڵ پارت و لایەنە سیاسیەکانی کوردستان. - لە بەر ڕۆشنایی کۆبوونەوەکەی ھەولێر شاندی کەنەکە سەردانی ھەریەک لەو لایەنە سیاسییەکانی کرد ( بزووتنەوەی دیموکراتی گەلی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، پارتی پارێزگارانی کوردستان، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، یەکگرتووی کوردستان)